



الشيعة الروافض حرب علی الاسلام والمسلمين
|
بسم الله الرحمن الرحيم ئایا (رانی پیاو) عه‌وره‌ته یان نا ؟
پێشه‌کی : پێشه‌کی سوپاس وستایش بۆخوای پهروهردگارسهلاوت وسهلام لهسهرگیانی( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت) ،پاشان له‌زۆرشوێن ئه‌م بیست که‌وا(رانی پیاو عه‌وره‌ته) به‌لام ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وتوه کهلهبهلگهکان روون بۆتهوهپێچهوانهی ئه‌م بۆچونه‌یه وه(رانی پیاو عه‌وره‌ت نیه) هیوادارم خوای په‌روه‌ردگار لێمان وه‌ربگرێت وهزیاتررێنمونیمان بکات ئامین
پێشه‌کی به‌لگه‌ی ئه‌وانه دێنینه‌وه که ئه‌لێن (رانی پیاو) عه‌وره‌ته ئینجابهلگهی ئه‌وانه دێنینه‌وه کهئهلێن (رانی پیاو) عه‌وره‌ت نیه ) .
پێشه‌وا(بوخاری_ره‌حمه‌تی خوایی لێبێت) له‌سه‌حیحی بوخاری دا هێناویه‌ته‌وه (به‌شی (رانی پیاو) عه‌وره‌ته یان نا ) باوکی عبد الله ئه‌فه‌رموێ(گێردراوه‌ته‌وه له‌عبدالله کوری عه‌باس ومحمدی کوری جهحهش ،له ( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت) فه‌رمویه‌تی (رانی پیاو عه‌وره‌ته ) پێشه‌وا (ئیبن ره‌جه‌ب ئهلحهنبهلی) ئه‌فه‌رموێ( پێشهوابوخاری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ئاماژه‌ی کردوهلهم بهشهداکهجیاوازی زانایان له‌سه‌رئه‌وه‌ی که(رانی پیاو) عه‌وره‌ته یان نا ؟ ئامازه‌ی به‌زۆرێک لهفهرمودهکان کردوه کهبهلگهن له‌سه‌رئه‌وه‌ی که(رانی عه‌وره‌ته یان نا ؟ ) وهئایاواجبهدای پۆشی یان نا؟ وهبهلگهی ئه‌م فه‌رموده‌یی هێناوه‌ته‌وه کهئهنهس ئه‌ی گێرێته‌وه(رانی پیاو) عه‌وره‌ته نیه) ،وه‌باسی ئه‌مه‌شی کردوهکهلهروی(زانیاری فه‌رموده‌دا)فه‌رموده‌کان (لاوازن) کهئهلێن((رانی پیاو) عهورهتهوهفهرمودهی (ئه‌نه‌س )به‌هێزتره له‌فه‌رموده‌کانی ترکهئهلێن ((رانی پیاو) عه‌وره‌ت نیه ) .(1)
وه‌ئه‌م فهرمودانهی کههاتوهئهلێن (رانی پیاو) عه‌وره‌ته سیانن :....
یه‌که‌م : فه‌رموده‌ی( ئیبن عه‌باس) گێردراوهتهوهله (باوکی یه‌حیای کوری قه‌تات،لهموجاهید،له ئیبن عه‌باس ئه‌فه‌رموێ (پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت_ تێپه‌ری به‌لای کابرایه‌ک (رانی) بهدهرهوهبوفهرموی _رانت داپۆشهلهبهرئهوهی رانی پیاو عه‌وره‌ته) (2)
(1) _ باوکی یه‌حیا : _ ناوی عبدالرحمن ی کوری دیناره ، پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌رموێ (لاوازه) ، یه‌حیای کوری موعین ئه‌فه‌رموێ ئه‌لێن فه‌رموده‌ی لێ وه‌رگیراوه له‌لایه‌ن حبیبی کوری سابت به‌لام راست نیه .
دووه‌م : فه‌رموده‌ی (جورههد) لهمالیکهوهگێردراوهتهوه،له‌باوکی نه‌زر، لهزورعهی کوری عبد الرحمن ی کوری جورههد له‌باوکیه‌وه که ئه‌فه‌رموێ ( جورههد یه‌کێک بوولهخاوهن (سوفه) (3)، فه‌رموی ( پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت_ دانیشت لامان وه‌من رانم به ده‌ره‌وه‌بوو فه‌رموی ئایا نازانی که ران عه‌وره‌ته ؟ ). (4)
وه‌پێشه‌وا (مالک) ئه‌م فهرمودیهی هێناوه‌ته‌وه . (5)
وه‌پێشه‌وا (تورمزی) ئه‌م فهرمودیهی هێناوه‌ته‌وه له‌رێگای (كوری عوینهوه). (6)
وهههروهاپێشهوا (تورمزی) لهرێگایهکی دی ئه‌م فه‌رموده‌ی هێناوه‌ته‌وه (محمد كوری زناد) .(7) وهههروهاپێشهوا (تورمزی) لهرێگایهکی دی ئه‌م فه‌رموده‌ی هێناوه‌ته‌وه (عبدالله كوري عقيل). (8)
وهههموفهرمودهکان پچری تێدایه ناگات به‌یه‌ک .
سێیه‌م : فه‌رموده‌ی ( محمد كوری جه حش) لهروایهتی( عه‌لای کوری عبد الرحمن ،له‌باوکی که‌سیر خزمه‌ت کاری محمد كوری جه حش ئه‌گێرێته‌وه (پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت تێپه‌ری به‌لای (موعه مه ر) لهناومزگهوت پال کهوتبووکهمێک له رانی به‌ده‌ره‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت فه‌رمویی (رانت داپۆشه ئه‌ی _موعه مه ر_ ران عه‌وره‌ته). (9)
(1) _ باوکی که‌سیر : نه‌ناسراوه تهنهالهگێرانهوهی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا.
وهگێردراوهتهوهلهرێگای کوری جوره‌یجه‌وه،لهحهبیبی کوری سابت له‌رێگای قاسمی کوری زهمره ،له‌عه‌لی کوری تالب پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت فه‌رموی ( رانت بهدیارمهخه وهتاماشای رانی زیندوومهکه) .(10)
پێشه‌وا (باوکی داوود) ئه‌فه‌رموێ شتی نه‌ناسراوی تێدایه .
دوو هه‌له‌ی تێدایه :__
هه له‌ی یه‌که‌م:_(کوری جوریهج نه‌ی بیستوهلهحهبیب وهئهگهروتیان بیستویه‌تی ئه‌وا ئهوابهههلهداچوونه) . (11) وهلهریوایهتی( باوکی داوود) ئه‌فه‌رموێ(لهکوری جوریج فه‌رموی بۆیان گێراومه‌ته‌وه) پێشه‌وا ( کوری مه‌دینی) ئه‌فه‌رموێ( ئهمفهرمودیهم بینی له‌په‌رتوکی کوری جوره‌یجه‌وه وله يه عقوبی کوری شهیبهدا وه‌ری گرتوه . وه‌پێشه‌وا (کوری حاته‌م ) له‌باوکیه‌وه ئه‌گێرێته‌وه ئه‌فه‌رموێ( کوری جوریهج له‌حه‌سه‌نی کوری زهکوانی بیستوه ئه‌ویش له عه‌مری کوری خالید ئه‌ویش له حه‌بیب .
هه له‌ی دووه‌م (حه‌بیبی کوری سابت هیچ فهرمودیهکی نه‌گێراوه‌ته‌وه له( عاسم)به‌گوێ لێ بوون .(12) پێشه‌وا(کوری مه‌دینی)ئه‌فه‌رموێ(ئه‌وه‌ی گێردراویتهوه راست نیه) .
وه‌ئه‌م فهرمودانهی که ئه‌لێن (ران عه‌وره‌ت نیه) :___ یه که‌م : _ فه‌رموده‌ی ئه‌نه‌س ( کهلهداپۆشینی ران دا هێناویه‌ته‌وه ، وهفهرمودهی باوکی مو‌سا ئهگێرێتهوهکه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت) دانیشتبوو له‌شوێنێک رانی به‌دیارخستبوو،کاتێک ئه‌بوبه‌کر هات دوای عومهرهات پێغهمبهرجولهی نه‌کرد ئینجاکاتێک عوسمان هات پێغه‌مبه‌ر رانی خۆی داپۆشی ) .(13) وهپێشهوابوخاری فهرمودیهکی تری هێناوه‌ته‌وه( له‌باوکی مو‌سا)که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت چوه لای (بیری ئه‌ریس) راوهستالهسهربیرهکهههردووقاچی خۆی به‌ده‌رخست تا رانی پیرۆزی به‌ده‌رکه‌وت .(14) وهههروهاپێشهوا(ته‌به‌رانی) ئه‌فه‌رموێ(له‌فه‌رموده‌ی دارهوهردی لهشوریهکی کوری نهمرلهعهتای کوری یهسارلهباوکی سه‌عید که‌پێغه‌مبه‌ر( قاچی خۆی ههلهێنالهناوبیرهکه داورانی خۆی به‌ده‌رخست)
دووه‌م :_ فه‌رموده‌ی زه‌یدی کوری سابت ئه‌فه‌رموێ کاتێک که‌پێغه‌مبه‌ر وه‌حی بۆئههات رانی پیرۆزی له‌سه‌ر رانی من داناتاوهکووهحیهکه ته‌واوبوو نهم بینی هیچ شتێک قورستربێت له‌رانی پێغه‌مبه‌ر)(15) سێ یه‌م :_ له‌فه‌رموده‌ی عبدالعزیزی کوری سوهه‌یب له‌ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌ی گێرێته‌وه که‌پێغه‌مبه‌ر(له‌شه‌ری خه‌یبه‌ردا نوێژمان کردلهلای شوێنێک پێ ئه‌لێن(غهلهس)پێغهمبهرسواری پشتی گوێ درێژێك بوومنیش له‌گه‌ل باوکی (ته‌لحه) بووم سواری پشتی یه‌ک گوێ درێژببوین وهپێغهمبهرئهروێشت بهکۆلانهکانی (خه‌یبه‌ر) وه‌من ئه‌ژنۆم نوسابه(رانی)پێغهمبهردوایی پێغه‌مبه‌ر (رانی) خۆی هه‌ل کردتاوهکومن چاوم بریبوه (سپیاتی رانی پێغه‌مبه‌ر). (15) وهمهبهستی (پێشه‌وا بوخاری) ئه‌م به‌لگانه‌ی هێناوه‌ته‌وه که‌ران عه‌وره‌ت نیه له دووروه‌وه :_ یه‌که‌م _ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئهژنوێ(ئه‌نه‌س) به(رانی) پێغهمبهرکهوت به‌لام پێغهمبهرهیچ قسه‌ی نه‌کرد ئهمهبهلگیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ران پیاو هیچی تێدانیهلهدهست پێکه‌وتنی یان بیننی . دووه‌م :_ به‌دیارکه‌وتنی(رانی پێغه‌مبه‌ر)تاوه‌کو(ئه‌نه‌س)ته‌ماشای سپیایی رانی پێغه‌مبه‌ری کردجاچ ئه‌م به‌ده‌رکه وتنه‌ی پێغهمبهربه (ئه‌نقه‌ست)بووبێت یان نا ،وهپێغهمبهرلهم شوێنهدارانی بهدهروهبوو تاماوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر( جایز) نه‌بوایه چۆن پێغه‌مبه‌ر رانی دا نه ئه‌پۆشی ؟؟ وه‌ئه‌گه‌ر ران عه‌وره‌ت بوایه خوای گه‌وره ئه‌ی پاراست لهبهدهرکهوتنی . وهزانابهرێزهکان یه‌ک بیروبۆچوون نین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ران عهورهتهیان نا ؟؟ وه‌به‌شێک له‌زانایان ئه‌لێن ران عه‌وره‌ته که‌ئه‌مانه‌ن :__ ( عه‌تا ، مالک ، سه‌وری ، ئه‌بووحه‌نیفه ، ئه‌وزاعی ،شافعی ، ئه‌حمه‌د کوری حه‌نبه‌ل له یه‌کێک لهریواتهکان دا) وه‌به‌شێک له‌زانایان ئه‌لێن ران عه‌وره‌ت نیه که ئه‌مانه‌ن :_ (کوری ئه‌بی زئب ،باوکی داوود ، ئیبن جه‌ریری ته‌به‌ری ، باوکی سه عیدی ئه‌سته‌خه‌ری یهکێکهلهزانایانی شافعی ، ولهیهکێک لهریواتهکانی ئهحمهدکوری حه‌نبه‌ل کهئهلێت ران عه‌وره‌ت نیه) وهکۆمهلێک له‌زانایان ئه‌لێن(ران عه‌وره‌ته له مزگه‌وتدا،وهلهحهمام دا کوعادهته ئه‌بینرێ عه‌وره‌ت نیه وه‌ک( عه‌تا ،وه ئه‌وزاعی ، و ئیبن قوته‌یبه) وهلهنوێژدا ئه‌توانی رانت به‌ده‌ره‌وه بێت ئه‌وه‌تا پێشه‌وا ، ئه‌حمه‌د کوری حه‌نبه‌ل لێیان پرسی (ئه‌گه‌ریه‌کێک له‌نوێژدا جلێکی ته‌نکی له‌به‌ربوو عه‌وره‌تی به‌ده‌ره‌وه بوو ؟ فه‌رموی ( ئه‌وا ئه‌بێت نوێژه‌که‌ی دووباره‌بکاته‌وه ، به‌لام ئه‌گه‌ر(رانی ) به‌ده‌ره‌وه بوو دووباره‌ی ناکاته‌وه،وهئهلێت منیش لێم پرسی ئه‌ی پێشه‌وا (عه‌وره‌ت چیه ) ؟ فه‌رمووی (عه‌وره‌ت پێش و پاشه‌وه‌یه) . وه‌پێشه‌وا (موهه‌له‌ب) ئه‌یگێرێته‌وه له‌باوکی( سه‌فره) له‌کتێبی (راڤه‌ی بوخاری) ئه‌فه‌رموێ( زانایان یه‌ک ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر یه‌کێک (رانی )به‌ده‌ره‌وه بوونوێژهکهی دووبارهناگێرێتهوه) . وه‌پێشه‌وا(ئیبن به‌تال) ئه‌فه‌رموێ ( زانایان ئه‌ک ده‌نگن هه‌رکه‌سێک نوێژی ئه‌کردوه رانی بهدهرهوهبووئهوا نوێژه‌که‌ی دووباره‌ناکاته‌وه) به‌رێزان لهمهوهبۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که (ران) عه‌وره‌ت نیهبهپێی ئه‌م به‌لگانه‌ی که‌باسمان کردچونکهفهرمودهکان له‌رووی (زانیاری فه‌رموده‌وه) لاوازه وناگهنهوه به پێغه‌مبه‌ر وه‌ئه‌م فهرمودانهی که‌باس ئه‌کات که (ران عه‌وره‌ت نیه ) فه‌رموده‌ی به هێزن وهبهرێزان به‌سنگێکی فراوانه‌وه لێمان وه‌ربگرن مێشک ته‌سکی مه‌زهه‌بی واتان لێ‌ناکات وشوی هه‌ق وه‌رنه‌گرن وداواکارم له‌خوای گه‌وره لێمانی وه‌رگرتبێت وهپلهمان له‌رۆژی دوایی به‌رزبکاته‌وه . ئامین باوکی زوبێر /به‌ریتانیا 19/ربیع الاخر 1430 كۆچی 15/4/2009 زایننی bawkizobair@yahoo.co.uk سه‌رچاوه‌کان ( 1) (فتح الباري 3/95-98) (2) رواه احمد (3) (سوفه ) کۆمه‌لێک له هاوه‌لی پێغه‌مبه‌ر کههه ژارونهداربوون له‌مزگه‌وت ئه‌خه‌وتن خه‌لک خواردنی بۆئههێنان (4) رواه احمد وابوداود (5) رواه مالك _الموطأ (6) رواه الترمذي (7) رواه الترمذي (8) رواه الترمذي (9) رواه احمد (10) رواه ابوداوود (11) رواه ابن المدينی (12) ابوحاتم الرازي والدارقطني (13) رواه البخاري (المناقب) (14) رواه البخاري (15) رواه البخاري
|