



الشيعة الروافض حرب علی الاسلام والمسلمين
|
ئه‌گه‌ر به‌رازه‌کان له ناو نه‌به‌ن به‌رازه‌کان مرۆف له ناو ده‌به‌ن ..
ئه‌مڕۆ جیهان دوچاری ترسناکترین ده‌ردو نه خۆشی بوه په‌تای به‌راز په‌تایه‌کی به‌هێز و کوشتێنهرو کوشنده‌و بێ چاره‌سه‌ر تاوه‌کو ئێستاکه . په‌تایه‌ك که زۆر به‌خێرای به‌ڵاو ده‌بێته‌وه‌و تا ئه‌م کاته ئه‌وه‌ی که ئاشکرابووه له 22 ووڵات بوونی هه‌یه و زۆر به‌خێرای ڕوو له زیاد بوونه له ترسی ئه‌م په‌تایه مهکسکۆ داخراوه وه له ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک زۆر له قوتابخانه‌کان داخراون زیانێکی زۆری پێوه دیاره . په‌تایه‌ک که زاناکان زۆر ده‌ترسن نه‌توانرێت پیشی پی بگیرێت و ده‌ترسن له‌وه‌ی که ببێته ئه‌و طاعونهی که ساڵی 1918 هاتوو 40 تا 50 ملیۆن خه‌ڵکی له ناو برد . یان هیچ نه‌بێت ببێته ( طاعون)و( وهباکهی) ساڵی 1957 که زیاتر له 3 ملیۆن مرۆفی له ناو برد .
زانا کان ترسی خۆیان ڕاگهیاندوهو هه‌ندێکیان مه‌زه‌نده ده‌که‌ن که نیوه‌ی مرۆفایه‌تی دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه بێته‌وه‌و زیانێکی زۆر له دوای خۆی بهچێبهێڵێت ..
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌کان دیاره له پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گیانیش دا ئه‌نرێت بۆیه چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل خه‌ریکی ئه‌وه‌ن ئه‌م نه‌خۆشیه سووک نیشان بده‌ن له‌به‌رده‌م جیهان و بۆ ئه‌وه‌ی به‌راز فرۆشه‌کان زه‌ره‌ری زۆر نه‌که‌ن ناوه‌که‌یان گۆڕی لای خۆیانه‌وه وه‌ك بڵێیت تازه به‌تازه ده‌یانه‌وێت ڕێکلام بۆ گۆشتی به‌راز بکه‌ن و بانگه‌شه ده‌که‌ن بۆ به‌رازو گۆشتی به‌راز تا له لایه‌نی مادیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی که‌م تر بکه‌ن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له مه دڵنیان که ئه‌م نه‌خۆشیه له به‌رازه‌وه دێت بۆ مرۆف .
به‌ڵام له‌به‌ر زه‌ره‌ری زۆری خۆیان ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و ئه‌روپا ناتوانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر له‌ناو بردنی به‌رازه‌کانیان و بگره بانگه‌شه‌شی بۆ ده‌که‌ن که گوایه ئاسایه خه‌ڵکی با نه‌ترسێت له خواردنی گۆشتی به‌راز. جا ڕه‌نگه ئێستاخهڵکانێک بڵێن نا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مادی نیه به‌ڵام له خوردنهکهی تووشی نایه‌یت چونکه ده‌کوڵێت و ده‌گاته پله‌یه‌کی زۆری کوڵان .
منیش ده‌پرسم ئایه زوو نه‌یه وه زوو نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدرێت که گۆشته‌که‌ی زیان و زه‌ره‌ری نیه‌و تا بڕیار بده‌ین که مرۆف دوچاری ئه‌م نه‌خۆشیه ناکات . وه ئایه ئه‌گه‌ر نه خۆشیه‌ك له گیان له‌به‌رێکه‌وه سه‌رچاوه بگرێت به که‌م بونه‌وه‌ی ئه‌م گیان له‌به‌ره ترسی زیاتر به‌ڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش که‌م نابێته‌وه . وه ئایه که که‌ش و هه‌وایه‌ك و ناوچه‌یه‌ك که به‌رازی تێدابێت و یان تێدا به‌خێو بکرێت ترسی توشبوون به په‌تای به‌رازی زیاتر لێبکرێت و داوا بکرێت که ماسکهو ده‌مامك به‌کاربهێنن له کاتی چونه نێو به‌رازه‌کان ئه‌ی ده‌ست لێدان و خواردن و نزیک بوونه‌وه‌و سه‌ر بڕین و که‌وڵکردنی ئه‌م گیان له‌به‌ره زیاتر جێگای ترس نیه ..
وه ده‌پرسم ئایه بۆچی بۆ په‌تای باڵنده هیچ به‌خه‌مه‌وه نه‌بون نه ناوه‌که‌ی بگۆڕن وه نه بانگه‌شه بۆ گۆشته‌که‌ی بکه‌ن و بڵێن زیانی نیه چونکه زیاتر ئه‌م ووڵاتنه دوچاری هاتبوون که له ئاسیا‌و ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل که‌م ترین زه‌ره‌ری به‌ر ده‌که‌وت بگره له‌به‌رژه‌وندی ئه‌وان بوو وه قازانجیشیان ده‌کرد له فرۆشتنی په‌له‌وه‌رو گۆشته به‌ستراوه‌کانی که خوانه‌بێت که‌س نازانێت چۆن سهردهبڕدڕیت به‌م ووڵاتانه‌ی که په‌تای باڵنده ڕووی تێکردبوو بۆیه هیچ له دڵیان گران نه‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاتانه هه‌رچی باڵنده‌و و په‌له‌وه‌ر هه‌یانه له ناوی ببه‌ن. بۆیه نه‌ك ناوه‌که‌یان نه‌گۆڕی بگره هانده‌رێكی زۆر جدی بوون بۆ له‌ناو بردنی په‌له‌وه‌ره‌کان له هه‌موو جیهان تا له‌بیرمه له‌م کوردستانه‌ی خۆشمان خۆش به‌ختانه ده‌ست کرابوو به له‌ناو بردنی په‌له‌وه‌ر له چه‌ندین ناوچه مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه کارێکی خه‌راپ بوو که کراوه بگره زۆر پێویستبوو چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ك که‌س زیاتر ببوایه قوربانی ئه‌م ده‌رده هه‌موو مریشکی دونیا دێنێت .به‌ڵام ده‌پرسین ئه‌ی بۆ له کوردستان ده‌ست ناکرێت بۆ له ناو بردنی به‌رازه‌کان وه‌ك له مصر کرا به خه‌رچ کردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ خه‌ڵکانێك بۆ راوکردنی به‌رزاه‌کان و دواتر وه‌ك په‌له‌وه‌ره‌کان له ناو ببرێن .
دیاره مصر له په‌تای باڵنده زیاترین زه‌ره‌ی به‌ر که‌وتبوو وه 26 که‌س ببوه قوربانی په‌تای باڵنده له‌م ووڵاته وه شاره‌زایه‌کی زۆری په‌یدا کردوه له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره په‌تایانه بۆیه هه‌رزوو بڕیاری دا به له‌ناو بردنی هه‌رچی به‌رازی ووڵاته‌که‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌ند ووڵات و ڕێکخراوێکیشهوه ڕه‌خنه‌ی ئاراسته کرا .
جێگای سه‌ر سورمانه گیانی مرۆفه‌کان له لایه‌ن ئه‌م ووڵاتانه زۆر بێنرختره له پاره‌و به‌راز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیان به پێشه‌نگی مرۆفایه‌تی ده‌زانن و وه که‌سێک نه‌زانێت وا ده‌زانێت ته‌نها مافی مرۆف ته‌نها لای ئه‌وان هه‌یه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی پله‌ی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ی گه‌یانده پله 5 که به‌رزترین پله شه‌شه که‌چی جیهان زۆر به ساردی هه‌وڵ ئه‌دات بۆ به‌رگریکردن له‌م نه‌خۆشیه و هیچ ووڵاتێك له‌م ووڵاتانه‌ی که خاوه‌نی به‌رازێکی زۆرن ده‌ستیان ناچێتێ و به‌رازه‌کانیان له‌ناو نابه‌ن .
هه‌ر ئه‌مڕۆ (ئه‌نجۆس نیکۆل) سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی په‌تا له ئه‌وروپا ترسی خۆی ڕاگه‌یاند له‌وه‌ی 50% یان بڵێن پێده‌چیت نیوه‌ی مرۆفایه‌تی دوجاری ئه‌م ده‌رده بێت به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌کان ناهێڵێت هه‌نگاو بنێن بۆ له‌ناو بردنی به‌رازه‌کان .
بۆیه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر به‌رازه‌کان له ناو نه‌به‌ن به‌رازه‌کان مرۆفه‌کان له‌ناو ده‌بات .
بورهان به‌رزنجی
02.05.09
|