|

بەناوی خوای
گەورە و مهرابان
ئاکاداریەـ لە ژووری بانکەوازی اسلامی یەوە
سەرەتا خۆشحاڵیی خۆمان بە بۆنەی هاتنی مانکی پر خێرو بەرەکەتی ڕەمەزان
دەردەبڕین
داواکارین لە خوای بەروردگار کە بەو خێرە گەورەیەی لەو مانگە پیرۆزەدا
هەیە شادمان بکات و لەش ساخ و تەندروستمان بکات بۆ
بەڕۆژوو بونی و قیام و تەراویحی شەوانی هەر بەو بۆنەیەوە ئیدارەی ژووری
بانگەوازی اسلامی بڕیاری دا کە
شێوازی بەڕیوەبردنی ژوورەکە بکاتە بابەتی تومار کراو لە (قورئان ،
فەرموودە . ووتاری مامۆستایان .......هتد) تەنها لەم مانگەدا
لۆ وەی وەبی کە
مامۆستا و ئەندامان و میوانانی ژوور لەم مانگەدا عیبادەت و پەرستشە
کەسێتییەکانیان لێ تێك نەجێ
وە هەر بەڕیزێك
پێی خۆشبێت دەتوانێت بێتە ژوورەکە لۆ گوێبیست بوونی بابەتە تۆمار
کراوکان
پیشتوان بە خوای
پەروەردگار لە پاشی ڕەمەزان بە شێوەیەکی تۆکمەتر و چالاکانە دێنەوە
خزمەتی ئێوەی بەڕێز لۆ پێشکەش کردنی دەرس و بابەتە شەرعییەکان


 |